پارەدانان

بریتیە لە دانانی هەرچەند بڕە پارەیەکی دیاریکراو لە جزدانەکەدا لە لایەن بەشداربووەوە لە لای بریکاره‌کانی ئاسیاحه‌واڵه‌. پارەدانان سنووردار نیە و بێ بەرامبەرە واتا بەخشراوە لە کرێی خزمەتگوزاری.

چۆنیەتی پارەدانان ؟

  1. بەشداربووان دەتوانن پارە دابنێن لە ڕێگەی سەردانکردنی خاڵەکانی فرۆشتنی ئاسیاحه‌واڵه‌، یان بریکاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ئاسیاحه‌واڵه‌ وە بڕی ئەو پارەیە دابنێن کە مەبەستیانە بۆ ئەوەیی سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریەکانی ئاسیاحەوآڵە.
  2. بەشداربوو لە ڕێگەی کورتەنامەوە ئاگاداردەکرێتەوە لە بارەی هەر کارێکی ئه‌نجامدراو.
  3. بۆ دۆزینەوەی ناونیشانی خاڵەکانی فڕۆشتن .

ڕاکێشانی پارە(نەختینە)

بریتیە لە ڕاکێشانی هەرچەند بڕە پارەیەکی دیاریکراو لە جزدانەکە لە لایەن بەشداربووەوە لە لای بریکارەکان .

چۆنیەتی ڕاکێشانی پارە ؟

  1. بەشداربوو پێویستە سەردانی بریکاری سەرەکی ، فرانچایزی، یان خاڵەکانی فرۆشتن بکات بۆ ڕاکێشانەوەی پارە .
  2. بەشداربوو کورتەنامەیەکی پێدەگات دەربارەی ڕاکێشانی پارە .
  3. دەبێت بەشداربوو #٢١٢* لێبدات وە ژمارەی نهێنی داخڵ بکات بۆ ئەنجامدانی کارەکە
  4. بەشداربوو کورتەنامەیەکی پی دەگات دەربارەی ئەنجامدانی کارەکە  بە سەرکەوتوویی .