ئاسیاحەواڵە بریتیە لە خزمەتگوزاریەکانی پارەی مۆبایل وە گونجاوترین خزمەتگوزاری دارایی بۆ هەموو تاکێک دەستەبەر دەکات . ئەم خزمەتگوزاریە پێشکەش دەکرێت بە هەموو تاکێک ئەگەر خاوەنی سیمکارتی ئاسیاسێڵ بیت. ئاسیاحەواڵە خزمەتگوزاریەکانی خۆی پێشکەش دەکات بۆ ئەنجامدانی گشت مامەڵە داراییەکانت.
ئەم خزمەتگوزاریە کۆمەڵێکی زۆری هەمەچەشنەی هەڵبژاردەت پێشکەش دەکات وەک پارە حەواڵە کردن بۆ کەسە نزیکەکان ، پارەدان ، پارەدانی باج و پارەی پسوڵەکان، کڕینی بلیتی تهیاره، بازاڕکردنی ئۆنڵاین… ئاسیاحەواڵە بێ سنوور دەرگاکان واڵا دەکات بۆ گشت مامەڵە دارایەکانت .
تۆمارکردن یان کردنەوەی جزدانی ئاسیاحەواڵە چەندین خزمەتگوزاری بەسوود بۆ هەموو کەسێک دەستەبەردەکات ، بۆیە گشت کەسێک دەتوانێتله ماڵی خۆیهوه جزدانی کاتی بکاتهوه یاخود سەردانی بریکاری سەرەکی ، فرانچایزی ، خاڵەکانی فرۆشتن بکات بۆ کردنەوی جزدانی ئاسیاحەواڵە وگەیشتن بە هەموو جۆرە خزمەتگوزاریە جیاوازەکانی ئاسیاحەواڵە .
مبۆ تۆمارکردن و کردنەوەی جزدانی ئاسیاحەواڵە پێویستە سەردانی بریکاری سەرەکی یان هەر خاڵیکی فرۆشتن بکەیت . بەشداربوو دەتوانێت خۆی تۆمار بکات بە بەکارهێنانی لیستی USSD لە مۆبایلەکەیەوە . ئەگەر هاتوو بەشداربوو بۆ تۆمارکردن خوازیاربوو سەردانی بریکاری سەرەکی یان خاڵەکانی فرۆشتن بکات ئەوا پێویستە یەکێک لەم بەڵگەنامانەی لای خوارەوە کە ئاماژەی بۆ کراوە لەگەڵ خۆی بەرێت :
ا- بۆ هاوڵاتی عێراقی پێویستە ناسنامەی باری کارتی نیشتمانی ، پاسپۆرت یان کارتی زانیاری لەگەڵ خۆی بەرێت
ب- بۆ کەسانی بیانی پێویستە وێنەیەک لە پاسپۆرت بە فیزەی هاتنە ژورەوە بۆ عێراق لەگەڵ کارتی نشینگە لەگەڵ خۆی بەرێت .
بۆ ئەنجامدانی کرداری پارە حەواڵە کردن بیانیەکان پێویستە پشت بە سیم کارتی ئاسیاسێڵ ببهستن که تهنها ڕێگهیه بۆ حهواڵه کردنی پاره.
بە پێێ رێنماییەکانی تۆمارکردن بۆ کردنەوەی جزدانی ئاسیاحەواڵە ، بەشداربوو تهنها دهتوانێ له ڕێگهی سیم کارتی ئاسیاسێڵهوه جزدانی ئاسیاحهواڵه تۆمار بکات.
نەخێر سنووری جزدانی کاتی یان هەمیشەیی ناکرێت دەستکاری بکرێت .
بەشداربووان لەدوای تۆمارکردن و کردنەوەی جزدان دەتوانن پارە بخەنە سەر حسابەکانیان لە هەر کاتێکدا بێت ، کەواتە مەرج نیە کە پارەی کاش دابنێت لە گەڵ کردنەوەی جزدانەکەدا .
بەشدار بوو بێ بەرامبەر دەتوانێت خۆی تۆمار بکات و جزدانی ئاسیاحەواڵە بەدەست بهێنێت .
دەتوانیت لەسەر وێب سایتی کۆمپانیای ئاسیاحەواڵە سەردانی بەشی ( خاڵەکانی فرۆشتن ) بکەیت بۆ زانینی شوێنی هەموو خاڵەکانمان بە دیاری کراوی . دهتوانی نامهمان بۆ بنێری له لاپهڕهی ئاسیاحهواڵه له تۆڕه کۆمهڵایهتیهکان یاخود دهتوانی پهیوهندی بکهیت به ۲۲۰.
بەشداربوو تەنها لە ڕێگەی بەڵگەنامەکانی خۆیەوە دەتوانیت خۆی تۆمار بکات .
کرداری حەواڵەکردنی پارە دەست بەجێ ئەنجام دەدرێت بۆ هەردوولا، ئەو کەسەی کە پارە دەنێرێت وە ئەو کەسەشی کە پارە وەردەگرێت . له ماوهی ۳۰ چرکهدا ئهنێردرێت وه وهردهگیرێت.
بهڵێ، دهبێ موبایل وه سیم کارتی ئاسیاسێڵی ههبێت.
ئەگەر بڕی پارەی حەواڵە کراو نەگەیشت لە ماوەی ١٥ خولەکدا دوای گەیشتنی کورتەنامەی دڵنیاکردنەوە ، تکایە پەیوەندی بکە بە ڕاژەی بەشداربووان بە ژمارە ٢٢٠.
ئاگاداری کورتە نامە دەنێرێت بۆ هەریەک لە لایەنکان ئەوەی کە پارە دەنێرێت وە ئەوەشی کە پارە وەردەگرێت لە کاتی ئەنجامدان و تەواو کردنی هەر جۆرە مامەڵەیەکدا.
تکایە پەیوەندی لەگەڵ ڕاژەی بەشداربووان بکە 220یان سەردانی نزیکترین بریکار بکە و هاوکاری پێویست لە خاڵەکانی فرۆشتنی سەر بە ئاسیاحەواڵە وەربگرە .
پێویسە پەیوەندی بە ڕاژەی بەشداربوانەوە بکات ٢٢٠ بۆ دڵنیا بوونەوە . فەرمانبەری ڕاژەی بەشداربووان زانیاری لە بارەی دۆخی حەواڵەکەوە دەدات وە ئەگەر پێویست بکات جارێکی دیکە کورتەنامەی دڵنیاکردنەوە دەنێرێت .
هەموو بەشداربوویەکی ئاسیاسێڵ دەتوانێت ببێتە خاوەن جزدانی ئاسیاحەواڵە ، پێویستە بەشداربوو بەڵگەنامەیەکی بەسەرنەچووی فەرمی عێراقی پێبێت وە هەروەها پابەند بێت بە داواکاریەکانی ئاسیاحەواڵە بە پێی ڕێنمایەکانی (بەشداربووەکەت بناسە) . پاسپۆرت و لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی دروست و بوونی نشینگەی لە عێراق دەکرێت وەک بەڵگە نامە وەربگیرێت لە کاتی کردنەوەی جزداندا .
خاوەندارێتی حسابی جزدانەکە ناگۆڕێت لەژێر هیچ بارودۆخێکدا . سەبارەت بە خاوەندارێتی سیمکارت و جزدانی پەیوەست بە سیمکارتەکەوە ، خاوەندارێتی سیمکارتەکە ناگۆڕێت تاوەکو جزدانکە لە لایەن خاوەنەکەیەوە دانەخرێت .
لەکاتی بوونی حاڵەتی داخستنی جزدانی تایبەت یاخوود بازرگانی ، ئەگەر باڵانس هەبوو لە جزدانەکادا پێویستە پشکنینی بۆ بکرێت وڕابکێشریت دواتر جزدانەکە دابخرێت . لە کاتی داخستنی جزدانی کۆمپانیادا جزدانەکانی پەیوەست بە جزدانی سەرەکیەوە لە هەمان کاتدا دادەخرێت.
لەڕووی تیۆریەوە کاتێک ئاسیاسێڵ ژمارەیەک ڕادەگرێت ، بەشداربوو ناتوانێت جزدانەکەی بەکار بهێنێت . لە کاتی دزینی مۆبایلەکەدا پێویستە دەست بەجێ ئاگاداری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بکرێت بۆ ڕاگرتنی ژمارەکە هەروەها جزادانەکەش.
بەپیێ یاساکان ، دەبێت تەنها یەک جزدان بکرێتەوە لەسەر یەک مۆبایل . بە واتای کە ژمارە مۆبایلێک دەتوانرێت یەک جزدانی کەسی لەسەر بکرێتەوە . خاوەنی جزدانی بازرگانی دەتوانێت جزدانێکی کەسی تایبەت بەخۆی لەسەر هەمان ژمارە مۆبایل بکاتەوە .
نەخێر ، جزدانی ئاسیاحەواڵە جیاوازە لە حسابی باڵانسی ئاسیاسێڵەکەم .
سەرەکی | دەربارەی ئێمە | پرسیارو وەڵام | پێوەندی بکە
مافی بڵاوکردەنەوە پارێزراوە ئاسیاحەواڵە © 2017