ئاسیاحەواڵە بریتییە لە جزدانێکی ئەلیکترۆنی بۆ ئهنجامدانی مامەڵە داراییەکان لە هەر کات و شوێنێکدا لە ناو عێراق. کۆمەڵێکی زۆر لە خزمەتگوزاری هەمەجۆر پێشکەشی بەشداربووەکانمان دەکەین کە گونجاوە لەگەڵ گشت پێداویستیەکانی ڕۆژانەدا . وەبەرهێنانی مەزنمان لە بواری تەکنەلۆجیاو تۆێژینەوەی پێشکەوتودا کردووە کە ڕێگەمان پێدەدات بژاردەیەک لە خزمەتگوزاری ناوازەی سەردەمیانە پێشکەشی بەشداربووەکانمان بکەین کە تاوەکو ئێستا بوونی هەبێت.
بۆ سوود بینین لە خزمەتگوزاریەکانی ئاسیاحەواڵە مەرجە بەشداربوو جزدانی ئاسیاحەواڵە بکاتەوە وە پارە دابنێ لەجزدانەکەیدا لە ڕێگەی سەردانی بریکارەکان یان خاڵەکانی فرۆشتنی ئاسیاحەواڵە.
ێستا بە شێوەیەکی زۆر ئاسان لە ماڵەوە دەتوانێت باڵانس یان کارتی ئاسیاسێڵ بکڕێت بۆخۆت وە کەسانی دیکەش بە کردنەوەی جزدانی ئاسیاحەواڵە
ەم جۆرە لە حەواڵەکردن ڕێگە بە خاوەن جزدان دەدات بە حەواڵەکردنی پارە بۆ جزدانێکی دیکە . بە چەند هەنگاوێکی سادە وئاسان.
ڵە ڕێگای کارتە ئەلکترۆنیەکانەوە دەتوانیت کەل پەل و بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی ئۆنڵاین بکڕیت بە کردنەوەی چزدانی ئاسیاحەواڵە.
بریتیە لە دانانی هەرچەند بڕە پارەیەکی دیاریکراو لە جزدانەکەدا لە لایەن بەشداربووەوە لە لای بریکارهکانی ئاسیاحهواڵه.
ئەم خزمەتگوزاریە ڕێگە بە بەشداربووەکان دەدات کە پارەی شمەکەکانیان بدەن لە ڕێگەی جزدانەکەیان کە لەسەر مۆبایلەکانیانە،
ئاسانکاری دابەشکردنی مۆچە بۆ کارمەندان وە ڕاکێشانی بڕی مووچەکانیان بە شێوەی کاش وە سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریەکانی ئاسیاحەواڵە
لە ڕێگەی جزدانی ئاسیاحەواڵەوە ئەنجامبدرێت وە ئەمەش کات و ماندووبوون دەگێڕێتەوە بۆ هەریەکە لە بەشداربوو وە لایەنی خاوەن پسووڵەکەش.
اسیاحەواڵە خزمەتگوزاریەکی ناوازە پێشکەش بە بەشداربوانی دەکات بۆ بلیت بڕین لە ماڵپەری تایبەت بە وە پارەدان لە ڕێگەی ئاسیاحەواڵە دەبێت.
...زیاترخزمەتگوزاری پارەدانی ئۆنلاین ڕێگە بە بەشداربوان دەدات کە بە شێوەیەکی سەلامەت و متمانە پێکراو کاڵاکانیان بکڕن. وە هەروەها خاوەن کار دەتوانێت بە شێوەیەکی ئاسان سودمەند بێت لە بەستنەوەی ماڵپەرەکەی بە خزمەتگوزاری ئاسیاحەواڵەوە، ئەمەش تەنها لەڕێگەی بەکارهێنانی plugin ی ئاسیاحەواڵەوە وە plugin ی وۆرد پرێس بۆ WooCommerce یاخود بەکارهێنانی API ی ئاسیاحەواڵە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ.
کڕینی کارتەکانی ئینتەرنێت ئێستا ئاسانترە لە ڕێگەی ئاسیاحەواڵە، بەچەند هەنگاوێکی ئاسان لەڕێگەی ئەپی ئاسیاحەواڵە یان لەڕێگەی #212* دەتوانیت کارتی ئینتەرنێتی گۆران نێت، تیشک نێت وە فاست لینک بکڕیت. پاش کڕینی کارتەکە لە جزدانی ئاسیاحەواڵەوە کورتە نامەیەکت پێ دەگات دەربارەی کۆدی کارتەکە. کۆدەکەت داخڵ بکە وە پلانی مەبەست هەڵبژیرە
سەرەکی | دەربارەی ئێمە | پرسیارو وەڵام | پێوەندی بکە
مافی بڵاوکردەنەوە پارێزراوە ئاسیاحەواڵە © 2017