دەربارەی ئێمە

ئاسیاحەواڵە... ڕیگەچارەی باوەڕپێکراو بۆ ئەنجامدانی گشت مامەڵە دارایەکان لەسەر مۆبایل. ئاسیاحەواڵە خزمەتگوزارییەکت پێشکەش دەکات کە بە دڵنیاترین ڕێگا دادەنرێت بۆ پارەدان ، پارە وەرگرتن وە حەواڵەکردن بە شێوەیەکی زۆر ئاسان و خێرا. خزمەتگوزارییەکی تازەیە کە پشت بە مۆبایلەوە دەبەستێت بۆ ئەنجامدانی مامەكە داراییەکان لە هەر کات و شوێنێکدا بە پشتبەستن بە مانای Mobile Money. ئاسیاحەواڵە کۆماپانیایەکی تۆمارکراوی عێراقیە (ژمارەی تۆمار ٢٦٦٠ لە ١١/٥/٢٠١٤) وە ڕێگە پێدراوە لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقی.

ڕۆژانە کۆمپانیاکەمان بێ ووچان لە هەوڵی خزمەتکردنی هاوبەشەکانیدایە بۆ پێشکەشکردنی باشترین جۆری خزمەتگوزاری بە بەشداربووەکانی . ئاسوودەیی بەشدابووەکانمان سەرەکیترین ئامانجی ئێمەیە ، خۆشبەختی بەشداربووان پەیامی ئێمەیە وە پێشنیارەکانتان دەکەینە بەرنامەو پلانی کاری ستراتیجی خۆمان بۆ ئەنجامدانی کارە مەحاڵەکان .

ئاسیاحەواڵە ڕێگەچارەی تۆیە بۆ ئەنجامدانی گشت پێدانە داراییە هەمەجۆرەکانت ، جەخت دەکەینە سەرئەوەی کە بە شێوەیەکی ئەرێنیانە بەشداربین لە گەشە سەندنی لە بواری کەرتی ئابووریدا لە ڕێگەی نوێبوونەوە وپێشکەشکردنی خزمەتگوزاریە دارایەکانمان کە بە شێوەیەک دیزاین کراوە بۆ ئەوەی بگونجێت لەگەڵ گشت چالاکیەکانی ژیانی سەردەمدا . هەوڵێکی بێ پایانمانداوە لە پێناو پێشکەشکردنی یەکەم خزمەتگوزاری لەسەر ئاستی عێراق بۆ ئەنجامدانی حەواڵەکردنی پارە. لە کاتی دامەزراندنی کۆمپانیاکەمانەوە لە ساڵی ٢٠١٤ وە دەست کردن بە کارو چالاکیەکانمان لە بەرواری ٢٩-١٢-٢٠١٥ وە بووینەتە یەکەم کۆمپانیا کە دەستپێشخەربووین لە ڕێگەی تەکنەلۆجیای نوێ و سەردەمیانە وە بە پشتبەستن بە ڕێگە چارەی دارایی، کە خزمەتگوزاریەکانمان بۆ هەموو کەسانێک بێت کە پێویستیەکانیان لە هەر ئاستێکدا بێت بۆ ئەوەی بواری کارکردنی لەگەڵ ئێمەدا هەبێت ، لە نموونەی خزمەتگوزاریاکانمان:

  • حەواڵەکردن
  • پڕکردنەوەی باڵانسی ئاسیاسێڵ
  • پسوڵەدان
  • دابەشکردنی مووچە
  • پارەدان
  • بلیت بڕین
  • بازاڕکردنی ئۆنڵاین

کۆمەڵێکی زۆر لە خزمەتگوزاری هەمەجۆر پێشکەشی بەشداربووەکانمان دەکەین کە گونجاوە لەگەڵ گشت پێداویستیەکانی ڕۆژانەدا . وەبەرهێنانی مەزنمان لە بواری تەکنەلۆجیاو تۆێژینەوەی پێشکەوتودا کردووە کە ڕێگەمان پێدەدات بژاردەیەک لە خزمەتگوزاری ناوازەی سەردەمیانە پێشکەشی بەشداربووەکانمان بکەین کە تاوەکو ئێستا بوونی هەبێت .

لە سۆنگەی ڕوانینمانەوە بۆ ئەوەی وەک یەکەمین کۆمپانیای ڕابەر و لە بواری خزمەتگوزاری دارایی جگە بانکی دەرکەوین وە ببینە بەشێک لە چالاکی ڕۆژانەی بەشداربوەکانمان، وە هەروەها لە پێناو بوونمان بە باشترین پێشکەشکاری چارەسەرەکان لە بواری کەرتی خزمەتگوزاری دارایی جگە بانکیدا ، بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامین لە دابین کردنی نوێترین و سەردەمیانەترین پاکێجی خزمەتگوزاریەکان . ئێمە هەمیشە ئامانجەکانی بەشداربووان بە شێوەیەکی ڕاستەخۆ دەپێکین لە ڕێگەی دابین کردنی خزمەتگوزاریە پێشکەوتوەکان کە هەموو پێداویستیەکی بەشداربووان پڕدەکاتەوە. بە پشتبەستن بە ناوبانگ و بەهای کۆمپانیاکانی فاروق گروپ وە شانبەشان لەگەڵ کۆمەلێک کارمەندی خاوەن ئەزموون بەشداربوانمان دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو ڕۆژێکیان دەڕازێنینەوە بە خزمەتگوزاری هەمەچەشنە بە کوالیتیەکی زۆر بەرز.

ڕوانینمان

ببینە یەکەم هەڵبژاردە بۆ ئەنجامدانی هەر مامەڵەیەکی دارایی لەڕێگەی مۆبایلەوە لە ووڵاتدا.

ئەرکمان

پێشکەشکردنی پێشکەوتووترین خزمەتگوزاری دارایی بۆ بەشداربووەکانمان لە سەرانسەری عێراقدا.

ئامانجمان

ئاسیاحەواڵە ببێتە بەشێک لە هەڵبژاردە و پێداویستی ڕۆژانە .

بەها سەرەکیەکان

ئێمە وەک یەک تیم بێ ماندوو بوون کاردەکەین بێ ووچان بۆ نوێ بوونەوە و ئەنجامدانی گۆڕانکاری وە پێشکەشکردنی تازەترین خزمەتگوزاری بۆ بەشداربووە خۆشەویستەکانمان.

سەرکەوتنەکان (کارەکان)

ئاسیاحەواڵە گرێبەستی ئەنجامداوە لەگەڵ چەنەها بازرگان و کۆمپانیا، لایەنی حکومی و ڕێکخراوی نا حکومی بۆ خزمەتکردنی بەشداربووەکانی، کارمەندەکانی وە سوودمەندەکان بە خێرایی و ئاسانی و دڵنیایی. ئاسیاحەواڵە زیاتر لە ٦٠ کارمەندی هەیە لە هەموو ناوچەکانی عێراق .

خولەکانی ڕاهێنان

ژمارەی بەشداربووەکان وە مامەڵە داراییەکان ڕۆژانە بە ڕێژەیەکی زۆر لە زیادبووندایە، ئاسیاحەواڵە نایابترین خزمەتگوزاری پێشکەشی بەشداربوانی دەکات کە وا لە زۆرینەی بەشداربووەکان دەکات ئەم خزمەتگوزاریە باوەڕپێکراوە و دڵنیایە بەکاربهێنن.

تیمەکەمان

ئەوەی کە جیاماندەکاتەوە پێزانینمانە بۆ کارەکانمان وە تیمی کارکردن، گرنگیدانمانە بە بەشداربووە بەڕێزەکان ئاسیاحەواڵە به‌رده‌وام خولی ڕاهێنان ڕێک ده‌خات بۆ ڕاژەی بەشداربووان و کارمەندە هونەرییەکان بۆ ئاشنابوونیان بە تازەترین بابەت وە پاراستنی سەرکەوتنە گرنگه‌کانمان

دەستەبەرکردنی پێداویستیەکان وە جێبەجێ کردنی داواکاریەکان هەوڵ و کۆششی ئاسیاحەواڵەیە. دەمانەوێ بەشداربووەکانمان مامەڵە داراییەکانیان لە جێی حەوانەوەیانەوە ئەنجام بدەن. ئاسیاحەواڵە پێشدەکەوێ بە بەشداری کردنی لە چالاکی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی کارکردن پێکەوە بۆ پێشکەشکردنی پێداویستی کە بگونجێت لەگەڵ تاکە کەسەکان لە هەر شوێنێکی عێراقدا. لە هەمان کاتتدا بەشداری دەکات لە گەیاندنی پێداویستی خێرخوازی لە ڕێگەی خزمەتگوزاریەکانی ئاسیاحەواڵەوه‌ .