دابەشکردنی مووچە

کێ هەیە لە ئێمە خەو بەوەوە نەبینێت بەبێ کێشە مووچەکەی لە کاتی خۆیدا وەربگرێت ؟ وە یەکێک لە خزمەتگوزاریە ناوازەکانی ئاسیاحەواڵە بریتیە لە دابەشکردنی مووچە بۆ کەسانی کارمەند و فەرمانبەر .

بۆ ئەو کارمەندانەی کە جزدانی ئاسیاحەواڵەیان هەیە حسابی مووچەکەیان دەبەسرێتەوە بە جزدانی تایبەت بە خۆیان وە هەچ کاتێک مووچەکانیان دەچێتە سەر جزدانەکانیان لە هەمان کاتدا دەتوانن بڕی مووچەکانیان ڕابکێشن بە شێوەی کاش وە سەرەڕای ئەمەش کارمەندەکان دەتوانن سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریە جۆراوجۆره‌کانی ئاسیاحەواڵە بێ ئەوەی زەحمەت بکێشن کە مووچەکانیان بە شێوەیەکی کاش هەڵبگرن لەگەڵ خۆیاندا.

چۆنیەتی کارکردن ؟

  • کارمەند بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئاگادار دەکرێتەوە لە دابەزاندی بڕی مووچەکەی هەچ کاتیک کە بڕی مووچەکەی بۆ خرایە سەر حسابی جزدانەکەی.
  • کارمەندەکە دەتوانێت سەردانی بریکاری سەرەکی ، فرانچایزی ، خاڵەکانی فرۆشتن بکات بۆ ڕاکێشانی پارەکەی.
  • کارمەندەکە پێویستە ژمارەی نهێنی داخڵ بکات له‌ کاتی ڕاکێشانی پاره‌
  • کارمەندەکە ئاگادار دەکرێتەوە لە ڕێگەی کورتە نامەوە کە کارەکەی بەسەرکەوتووی ئەنجامدراوە .