پڕکردنەوی باڵانسی ئاسیاسیڵ

لەمەودوا چی دیکە لە درەنگانی شەودا پێویست ناکات بگەڕێیت بە دوکانەکاندا بۆ کڕینی باڵانسی ئاسیاسێڵ. ئێستا بە شێوەیەکی زۆر ئاسان لە ماڵەوە دەتوانیت باڵانسی ئاسیاسێڵ بەدەست بهێنیت . ئەم کارە تەنها پێویستی بە کردنەوەی جزدانی ئاسیاحەواڵە هەیە وە هەرکاتێک جزدانەکەت هەبوو راستەوخۆ لە پارەی جزدانی ئاسیاحەواڵەوە دەتوانیت باڵانس یان کارتی ئاسیاسێڵ بکڕیت ، لە هەمان کاتدا خاوەن جزدان دەتوانێت باڵانس یان کارتی ئاسیاسێڵ بکڕێت بۆ کەسانی دیکەش .

پڕکردنەوەی بالانسی ئاسیاسێڵی تایبەت بە خۆت

  1. لە مۆبایلەکەتەوە #٢١٢* لێبدە
  2. ژمارە ٢ لێبدە بۆ کڕین و پڕکردنەوەی باڵانس
  3. ژمارە ١ لێبدە بۆ پڕکردنەوەی بالانسی ئاسیاسێڵی تایبەت بە خۆت
  4. بڕی کارتەکە هەڵبژێرە کە مەبەستتە
  5. کورتەنامەیەکت پێدەگات دەربارەی وردەکاری حەواڵەکردنەکە

پڕکردنەوەی بالانسی ئاسیاسێڵی کەسێکی دیکە

  1. لە مۆبایلەکەتەوە #٢١٢* لێبدە
  2. ژمارە ٢ لێبدە بۆ کڕین و پڕکردنەوەی باڵانس
  3. ژمارە ٢ لێبدە بۆ پڕکردنەوەی بالانسی ئاسیاسێڵی کەسێکی دیکە
  4. ژماره‌ی موبایڵی که‌سی وه‌رگر داخڵ بکه‌
  5. بڕی کارتەکە هەڵبژێرە کە مەبەستتە
  6. کورتەنامەیەکت پێدەگات دەربارەی وردەکاری حەواڵەکردنەکە