جزدانێکی کاتی ماوە دیاریکراوە . ڕادەی پارەی ڕێگە پێدراو بۆ بەکارهێنان لە جزدانی کاتی بریتیە لە بڕی ١،٠٠٠،٠٠٠ بۆ ماوەی ٢ مانگ كارایه. خاوەن جزدانی کاتی پێویستە جزدانەکەی بگۆڕێت بۆ جزدانی هەمیشەیی دوای ماوەی ٢ مانگ لە کردنەوەی جزدانە کاتیهکهی. بە پێچەوانەوە جزدانەکە ڕادەگیرێت دوای ماوهی دیاری كراو.
هەمووان بە ئاسانی دەتوانن ببنە خاوەنی جزدانی هەمیشەیی لە ڕێگەی یەکێک لە بریکارەکانی ئاسیاحەواڵە کە لە سەرانسەری ناوچەکانی عێراقدا بهردهسته ، پرۆسەی خۆتۆمارکردن تەنها پێویستی بە بەڵگەنامەی کەسی هەیە . بڕی پارەی ڕێگە پێدراو بۆ ڕاكێشان لە جزدانی هەمیشەیی بریتیە لە ٢،٠٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی لە ڕۆژێکدا وه بڕی پارهی ڕێگهپێدراو بۆ حهواڵهكردن ٥،٠٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی لە مانگێکدا. بڕی لهخۆگرتنی جزدانهكه بریتیه له ٢٠،٠٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی جزدانەکە بۆ ماوەیەکی دیاری نەکراو کارا دەبێت بە گوێرەی بەند و مەرجەکانی ئاسیاحەواڵە .
جۆرێکی جزدانە کە تایبەت کراوە بەم کەسانەی لای خوارەوە وەك .
ڕادەی پارەی ڕێگە پێدراو بۆ بەکارهێنان لە جزدانی نایاب دیاری کراو نیە وپشت دەبەستێت بە کەسەکە یان جۆری کارەکەی بە واتایەکی دیکە سنووردار نیە ئەمەش بە پێی ڕێنمایەکانی بانکی ناوەندی عێراق . ئەم جۆرە جزدانە تەنها لە ڕێگەی سەردانکردنی بریکارە سەرەکیەکانی ئاسیاحەواڵەوە دەتوانیت ببیتە خاوەنی .
سەرەکی | دەربارەی ئێمە | پرسیارو وەڵام | پێوەندی بکە
مافی بڵاوکردەنەوە پارێزراوە ئاسیاحەواڵە © 2017